مستەفا شەفیق: ھەر لایەنێک ئاڵای کوردستانی سوتاندبی بەھەربیانوویەک بێ ئەخلاقی ئەولایەنە دیاری دەکات

مستەفا شەفیق: ھەر لایەنێک ئاڵای کوردستانی سوتاندبی بەھەربیانوویەک بێ ئەخلاقی ئەولایەنە دیاری دەکات

شارەزای کاروباری رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، ھەر لایەنێک ئاڵای کوردستانی سوتاندبی بەھەربیانوویەک بێ ئەخلاقی ئەولایەنە دیاری دەکات، بۆیە پێویستە میللەت لەبارەی ئەوانە ھۆشیار بکرێتەوە.

شارەزای کاروباری رۆژئاوای کوردستان مستەفا شەفیق بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" ئاڵا نیشانەی ھیچ گروپێکی سیاسی نییە، بەڵکو ئاڵا هێمای گەل ونەتەوەیەکە، بۆیە ناکرێت مرۆڤ بێرێزی بەرامبەر ئاڵای ھیچ وڵاتێک بکات، وتیشی، پرسی ئاڵا پرسی چەند لایەنێک نییە، بەڵکو پرسێکی ئەخلاقی وبنەمایی مرۆڤایەتییە، لەبەر ئەوە ھەر لایەنێک ئاڵای کوردستانی سوتاندبی بەھەربیانوویەک بێ، ئەخلاقی ئەولایەنە دیاری دەکات.

مستەفا شەفیق گوتیشی: بۆ رێگریکردن لەوکردەوە ناشرینە، ھۆشیارکردن بەتایبەت لەلایەن راگەیاندنەوە زۆر گرنگە، چونکە ئەوەی ئاڵا بسوتێنی ماناکەی ئەوەیە کە باوەری بەیەکسانی وئازادی نییە، بۆیە گەر ١٠ کەسیش سیمبولێکیان ھەبێت پێویستە رێزی لێبگیرێت.

ئەوشارەزایەی کاروباری رۆژئاوای کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: پێویستە خەڵک لەوبابەتە ھۆشیار بکرێتەوە، چونکە رژێم ودکتاتۆرەکان زیاتر ئەوکارەیان ئەنجامداوە وپەنایان بۆ ئەو کردەوانە بردووە، لەبەر ئەوەی ناتوانن کێبرکێی سیاسی بکەن، ئەوکات سوكایه‌تی بەسیمبولی وپیرۆزیەکانی خەڵک دەکەن.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: پێویستە میلەت لەبەرامبەر ئەوانە ھوشیار بێت، ئینجا ھەر کەس ولایەنێک ئەوکارەی كرد بێت تەناتە ئه‌گه‌ر منیش بم.
payamner-
Top