فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه: سوكایه‌تیی به پێشمه‌رگه ئه‌جێندای ده‌ره‌كی له پشته
(حه‌مید ئه‌فه‌ندی) فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری باشیك، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "ئه‌وانه‌ی سوكایه‌تیی به هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، كه‌رامه‌تی خۆیان له‌ده‌ست داوه، پێشمه‌رگه وێڕای ئه‌وه‌ی له ڕووی مووچه و ئیمتیازاته‌وه وه‌ك فه‌رمانبه‌رانی دیكه سوودمه‌ند نه‌بوونه به‌رانبه‌ر خه‌بات و قوربانیدانی پێشكه‌ش به وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، به‌ڵام پێشمه‌رگه و خێزانی پێشمه‌رگه ژیانێكی سه‌ربڵند و شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یان هه‌ڵبژاردووه، خۆڕاگر بوونه به‌رانبه‌ر سه‌ختییه‌كانی ژیان و له‌جیاتی ژیانێكی خۆش و گوره‌زانی باش، پێشمه‌رگه ژیانێكی قورسی هه‌ڵبژاردووه تا گه‌له‌كه‌ی شه‌ره‌فمه‌ند و سه‌ربڵند بمێنێته‌وه.''
(ئه‌فه‌ندی) طوتیشى: ''خۆ كاتی خۆی ئێمه كه له شاخ پێشمه‌رگه بووین نه‌ك ژیانێكی باش، نانێكیش نه‌بوو بیده‌ین به منداڵه‌كانمان، شه‌ره‌فی خۆیشمان له‌ده‌ست نه‌دا.. پێشمه‌رگه له ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری كۆڵی نه‌دا به‌رانبه‌ر به دوژمن و ژیانێكی زۆر ساده، ئه‌مما سه‌ربه‌رزانه‌مان هه‌بوو، سوپاس بۆ خوا كه له سایه‌ی خه‌بات و قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه و خۆراگریی خێزانه‌كانیان، ئێستا كوردستان ئارامه و خواردن و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی بژێوی ده‌ست هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌وێت، ئاخر نانی پێشمه‌رگه ده‌یخوات به كه‌ڕامه‌ته‌وه ده‌یخوات.''
فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باشیك جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، ''ئه‌وانه‌ی له به‌غدا نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستانن با ئه‌وه‌یان له‌بیر بێت ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه نه‌یانپارێزێت ناتوانن به شه‌ره‌فمه‌ندانه بژین، جا له‌بری دژایه‌تی و سوكایه‌تی ده‌بوو هه‌موو لایه‌ك پشتگیریی هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ن بۆ دابینكردنی مووچه و ئیمتیازاته‌كانی، له زۆر وڵاتی جیهان خه‌ڵكی كۆمه‌ك و هاوكاری كۆ ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی گیانی خۆیان ده‌كه‌نه قوربانیی نیشتیمان و به‌رگری له وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێـت به‌رپرس و نوێنه‌ره‌كانمان له به‌غدا و هه‌ر شوێنێك بن سواڵیش بێ بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی بكه‌ن، چونكه هه‌رچیی بیكه‌ن بۆ پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی خاك و شه‌ره‌فی خۆیانه.''
یاریكردن و سوكایەتیی هه‌ڵسوراو و پەرلەمانتارانی بزووتنەوەی گۆڕان بە شكۆی كوردستان و پێشمەرگە تا دێ له بره‌ودایه، بۆیه زۆرێك له چاودێران و سیاسییه‌كان له‌و باوه‌ره‌دان، ئه‌مه ته‌نیا ڕاوبۆچوونی پەرلەمانتارێك و هه‌ڵسوراوێك نییە به‌ڵكو پرۆگرامی بزووتنەوەی گۆڕان و پەیامی راستەوخۆی رێكخەری ئەو بزووتنەوەیەیە بۆ پەرلەمانتارەكانی و وەك حزبێكی سیاسی مەبەستێتی سوكایەتیی بە كوردستان و پێشمەرگە بكات.
زۆرێكیش له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن كه، ڕق و كینەی گۆڕان و رێكخەرەكەی گەیشتووه‌تە ئەو ئاستەی ئامادەیە كوردستان كاول بكات و هەرزانفرۆشی بكات بۆ بەغدا و (مالیكی) تەنیا لە پێناوی ئەوەیه زەوینەی دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان لەبار بەرێت.
عه‌مید روكن (رێبوار عه‌لی كه‌ریم) فه‌رمانده‌ی لیوای یه‌كی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه له میحوه‌ری كه‌ركووك و، به‌رانبه‌ر به بێڕێزییه‌كانی به‌رانبه‌ر به پێشمه‌رگه ده‌ڵێ، ''باوه‌ڕ ناكه‌م هیچ هێزێك هه‌بێت له جیهاندا زاتی ئه‌وه بكات بڵێ سوكایه‌تیی به هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌م، چونكه هێزی پێشمه‌رگه له‌جیهاندا ددانی پێدا نراوه، جا بۆیه ڕوونه كه ئه‌گه‌ر لێره‌وله‌وێ كه‌سێك هه‌بێت په‌لاماری هێزی پێشمه‌رگه بدات و سوكایه‌تیی به پێشمه‌رگه بكات، ئه‌وا بێگومان ئه‌جێندایه‌كی ده‌ره‌كی له‌پشته. خۆ هێزی پێشمه‌رگه سه‌لماندوویه‌تی له‌سه‌ر ئاستی جیهان وڵاتانی زلهێز هاوكاریی پێشمه‌رگه بكه‌ن، ئه‌وه‌تا ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا هاتوون پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكه‌ن، كه‌چی چه‌ند كه‌سانی نه‌فس نزم كه له‌لایه‌ن دوژمنانی كورده‌وه هان دراون بۆ سوكایه‌تیكردن و هێرشكردنه سه‌ر پێشمه‌رگه، ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییان دژی كورده، لێداوانه‌كانیشیان به‌هه‌ند وه‌رناگیرێت لای ئێمه.''
عه‌مید روكن (رێبوار عه‌لی كه‌ریم) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی جه‌ختی كرده‌وه، ''هێزی پێشمه‌رگه زۆر له‌وه به‌رزتره به قسه‌ی كه‌سێك و لایه‌نێك سوك بكرێت. پێشمه‌رگه خێزانی خۆیشی كردووه‌ته قوربانی بۆ پاراستنی خاكی كوردستان، جا له‌به‌ر ئه‌وه پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه نابێ كه‌س جورئه‌تی ئه‌وه بكات ناوی خێزانی شه‌هید و پێشمه‌رگه به‌شێوه‌یه‌كی خراپ به‌كار بێنێ، پێشمه‌رگه و خانه‌واده‌كانیان پیرۆزن بۆ كه‌س نییه قسه له‌باره‌یانه‌وه بكات.''
kdp-
