جێگری میرنشینی ئەبوزەبی سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی دەكات

   	 	 جێگری میرنشینی ئەبوزەبی سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی دەكات
جێگری میرنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەكدارەكانی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی لەڕێی تەلەفۆنەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە (سەرۆك بارزانی) گەیاند بە بۆنەی كۆچی دوایی خوشكی گەورەی (سەرۆك بارزانی).


ڕۆژی هەینی 9ـی 12ـی 2016 (شێخ محەممەد بن زاید ئال نهیان) جێگری میرنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەكدارەكانی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.


لەو پەیوەندییەدا جێگری میرنشینی ئەبوزەبی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە (سەرۆك بارزانی) گەیاند بە بۆنەی كۆچی دوایی خوشكی گەورەی (سەرۆك بارزانی).
kdp-
Top