ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی: سنوور بۆ سوكایه‌تیكار و موزایه‌ده‌چیان دانه‌نرێت رێوشوێنی دیكه ده‌گرینه به‌ر
(عه‌دنان ئه‌نوه‌ربه‌گ) سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ''ئێمه ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر له پڕێنس كۆنفڕانسێكدا هه‌ڵوێستی خۆمان له‌باره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی سوكایه‌تیی به هێزی پێشمه‌رگه و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانه‌وه راگه‌یاند، هه‌ڵبه‌ت لای ئێمه خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه هێڵی سووره و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێ ناده‌ین خه‌ڵكێك هه‌بێت له‌ژێر هه‌ناو نیشانێكدا بێت سوكایه‌تیی به هێزی پێشمه‌رگه و خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانه‌وه بكات، ئه‌گه‌ریش سنوورێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی موزایه‌ده به خوێنی شه‌هید و پێشمه‌رگه‌وه ده‌كه‌ن دانه‌نرێت، ئه‌وا ئێمه وه‌ك رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی رێوشوێنی دیكه ده‌گرینه به‌ر.''
(عه‌دنان ئه‌نوه‌ربه‌گ) گوتیشی، ''بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و سوكایه‌تییه‌ی به پێشمه‌رگه ده‌كرێت، سبه‌ی له هه‌ولێری پایته‌خت له‌نێو باغی شار، خۆپیشاندانێكی به‌رفراوان به‌ڕێوه ده‌چێت و رێكخراوه‌كانیش به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كه‌دا ده‌كه‌ن و، تێیدا به‌توندی دژی هه‌ر هه‌وڵێك ده‌وه‌ستینه‌وه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست لێی سوكایه‌تیكردن بێت به ئه‌و شه‌هیدانه‌ی خوێنی خۆیان به پاراستنی خاكی كوردستان و سه‌قامگیری به‌خشیوه.''
kdp-
