کۆمەڵەی قوربانیانی ھەڵهبجە: سروە بووە ھۆى کولانەوەى برینە کانمان.. ھەڵوێستی دیکەمــــان دەبێت
کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە لــــە مەڕ وتەکانی (سروە عبدالواحید) ئەندام پەڕرلەمــانی گۆڕان، سەبارەت بە دایک و خێزانی شەھیدان لەو ڕاگەیندراوەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، دیارە وەک لای ھەمووان ڕوون و ئاشکرایە خوێنی گەشی "شەھیدان" پیرۆزترین و مەزنترین ئامرازی سەر زەوییە لــە ڕووی دونیایی و ئــایینیشەوە.
بەپێی ھەمان ڕاگەیندراو، ھەر بۆیە قوربانیدەری سەرەکی لــەم پێناوەدا "دایک" و "خێزان"ی ئەو شەھیدە نەمرانەن و ھەمووان دەزانن کــە ئەو قوربانیدان و گیان بەخت کردنە بۆتە ھۆی پاراستن و شکۆ و شوناسی نەتەوەی کورد بە گشتی، بەڵام بە داخەوە زۆر کەس لە سەر ئەم خوێنە گەشە و بێ دەرامەتی خێزانەکانیان بونەتە سەرمایەدار و خاوەن پلە و پۆست و بێ منەت لــــەم قوربانیدانە و جەرگ سوتانی دایکــــان.
باس لەوەشکراوە، ئێمە نازانین کە ناوبراو بە چ مەبەستێک ئەم وتەیە لە زاریەوە کەوتۆتە خوارەوە، بەڵام دەتوانین بڵێین ئەمەش سوکایەتیەکی دیکەیە بە خۆڕاگری خانەوادەی سەرجەم شەھیدان بە گشتی و بارگرانیەکی دیکەیە بۆ سەر شانیان، ھەروەھا خزمەتێکی نایابیشە بە دوژمنانی گەلی کوردستان کە چۆن ئەوان بە چەکە کۆکوژەکانیان و گوللەکانیان لـــە سەنگەرەوە جەرگمانیان سوتاند و بریندار کرد ئەوا ئەویش بووە ھۆی زیاتر کولانەوە و تازە کردنەوەی برینە ساڕێژ نەبوەکانمان.
لەکۆتاییدا ھاتوو، وێڕای نیگەرانی و ئیدانەکردنمان، داوای ڕوونکردنەوە و دەربڕینی ڕاستی ئەو وتەیە دەکەین، دەنا دەرئەنجام و ھەڵوێستی دیکەمــــان دەبێت.
kdp--
