گوڵاڵە.. ھاووڵاتییەک خۆی ھەڵواسی و گیانی لەدەست دا
ڕائیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، ڕایگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی 9/12/2016 لە شارەدێی گوڵاڵەی سەر بە قەزای خانەقین، ھاووڵاتییەکی بەڕەگەز عەرەب بە ناوی (ئەحمەد ھیلال خەلەف) لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی ھەڵواسیوە و بەم ھۆیەوە گیانی لەدەست داوە".
گوتیشی "ھاووڵاتیەکە تەمەنی 36 ساڵە و بە مەبەستی ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە".
عەلی جەمال قدووری ڕوونیشی کردەوە: "بە گوتەی کەسوکاری ھاووڵاتییەکە، ئەو کەسە نەخۆشی دەروونی ھەبووە، بۆیە سکاڵا لەسەر کەس تۆمار نەکراوە و لەلایەن پۆلیسی شارەدێکەوە، لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێکردووە".
باسنیوز
