کەسوکاری شەهیدان: پێویستە داواکاری گشتی هه‌ڵوێستی هه‌بێ.. ''گۆڕان بێتامی کرد''
پێشتر له‌سه‌ر زاری هه‌ڵسوڕاوانی دیكه‌یانه‌وه و ئه‌م جاره‌ش له یه‌كێك له كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌كان، (سروه عەبدولواحید)ی په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق، دوور له هه‌موو ئینتیمای نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی، سوكایه‌تیی به خێزانی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان كوردستان كرد و داوایشی ده‌كرد حكوومه‌تی ئیتیحادی حكوومه‌تی هه‌رێم سزا بدات. پێوه‌ست به‌م بێڕیكردنهی گۆڕان و گۆڕانخوازان (ڕێبوار رەمەزان) دەڵێ، ''من وەكو كوڕە شەهیدێكی جینۆسایدكراوی بارزانی و، وەك بەڕێوەبەری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی بارزان، بەناوی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و جینۆسایدكراوانهوه، بە رەسمی سكاڵای یاسایی لە سەر (سروە عه‌بدولواحید) تۆمار دەكەم بەرانبەر بە وتانەی كە لە بەرنامەیەكی كەنالی دیجلەدا كردنی و، تەشهیری بە خێزانی سەربەرزی شەهیدان کرد، پێویستە خەڵكی بە شەرەفی كوردستان و رێكخراوەكانی تایبەت بە مافی ئافرەتان و مافی مرۆڤ و شەهیدان و جینۆسایدكراوانیش، بێدەنگ نەبن لە ئاست قسەكانی ئەم پەرلەمانتارەی گۆڕان، هەروەها داواكارم لە داواكاری گشتی لەسەر ئەم مەسەلەیە بەهانامانەوە بێت، چونکە گۆڕان بێتامی کرد.''
)نادر) كوڕی شەهید (سەبری)یه و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ''ئێمە وەك كەسوكاری شەهیدان داوا لە داواكاری گشتی دەكەین لەسەر پەرلەمانتارەكەی گۆڕان بێتە دەنگ و مافی ئێمە لەو پەرلەمانتارە بستێنێتەوە، خۆ ئەگەر لەبەر خوێنی شەهیدان نەبووایە ئەو نەدەگەیشتە ئەو ڕۆژە، كەچی ئێستایش بێڕێزی بە كەسوكاری شەهیدان دەكات، هەروەها داوا لە هەموو كەسوكاری شەهیدان دەكەم گرد ببنەوە، بۆ ئەوەی سكاڵای یاسای لەسەر ئەو پەرلەمانتارە تۆمار بكەین، چونكە ئەگەر ئەوە نەكەین بەیانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ڕێگه‌ی هه‌ڵسوڕاو و په‌رله‌مانتارانییه‌وه كاری خراپتر دەكات.''
)حەلیمە فەرسەت) خێزانی شەهیده و بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ''بە داخەوە ئافرەتێكی كورد لە كەنالێكی عەرەبی بێڕێزی بە خوێنی شەهیدان و كەسوكاری شەهیدان بكات، ئەوە جاری یەكەم نییە ئەو پەرلەمانتارە كاری لەو شێوەیە دەكات، ئەو خۆی ئه‌و كاره ده‌كات كه وه‌ك تۆمه‌ت داویه‌تییه پاڵ كچ و ژنی شه‌هیدانی كوردستان، هه‌ڵبه‌ت نیشتمان فرۆشیشە، ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیی گۆڕان ده‌كات دەیانەوێت هەرێم ڕادەستی بەغدا بكه‌ن و بگەڕێنەوە بۆ سەردەمی بەعس.''
ئه‌و ژنهشههیده گوتیشی، ''ئێمە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی خۆمان دەكەین و داوا دەكەین سكاڵا لەسەر ئەو پەرلەمانتارە تۆمار بكرێت، هەروەها داوا دەكەین وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان لەسەر ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان بێتە دەنگ و پەلكێشی دادگای بكەن و، مافی كه‌رامه‌تی ئێمه لەو پەرلەمانتارە بستێننەوە.''
)مریەم رەسووڵ) ئافرەتێكی دیكەیە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، ''قسەكانی (سروە)ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بێڕێزییە، حەق وایە كەسانی وا لە كوردستان دەربكرێن، بۆ ئەوەی كەسێكی دیكەیش چاو لەو پەرلەمانتارە نەكات، ئەوان وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وڵاتیان فرۆشت، ئێستایش بێڕێزی بە پیرۆزییەكانی دەكەن، ئەمە لە كاتێكدایە هەموو جیهان شانازی بە هێزی پێشمەرگەوه دەكات.''
KDP-
