- پەکەکە بە پشتگیریی بەغدا دەیەوێ دەستەڵاتی خۆی لە شنگالدا فراوان بکات

- پەکەکە بە پشتگیریی بەغدا دەیەوێ دەستەڵاتی خۆی لە شنگالدا فراوان بکات
دوێنێ لە پەرلەمانی عێراق دەنگدان لەسەر كۆی ماددەكانی پرۆژە یاسای بودجەی 2017ی عێراق بەڕێوە چوو، هاوپەیمانی شیعەکان لە یەک کاتدا دوو گورزیان وەشاندووە، یەکێک لە کورد و یەکێک لە سوننەکان، ئەو گورزەی لە کوردەکانی دا دەرئەنجامەکەی ئەوەبوو کێشەی لەنێوان فراکسیۆنە کوردستانییەکاندا دروستکرد".


سوننەکان دژی تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی بوون، بەڵام ئێستا سوننەکان داوا دەکەن لەناو یاسای حەشدی شەعبی پشکی ئەوان دیاری بکرێت، بەهۆیەوە سوننەکانیش بوونەتە چەند بەشێک، هەر پێنج فراکسیۆنەکەی سوننە لە شێوەی گرووپ گرووپ دابەشبوون، هەندێکیان لەگەڵ مالیکین هەندێکیان لەگەڵ عەبادی و هەندێکیشیان لەگەڵ کوردن، بەشێکیشیان لەگەڵ هیچ کامێکیان نییەو هەندێکی دیکەشیان گەڕاونەتەوە کوردستان و دەڵێن ئیتر ئێمە بەشداریی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق ناکەین.


هەروەها فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق کە خاوەنی نزیکەی 30 کورسیە، بە فەرمی رایانگەیاند کە ئەوان بایکۆتی سیاسیان کردووە لەسەر بودجەی 2017، ئەو هەڵوێستەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە فەرمی گەیێندراوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و ئەندامانی فراکسیۆنەکەش گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان.


بەپێی زانیارییەکان، حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە هەندێک لەو پەرلەمانتارە کوردانەی کە سەردانیان کردووە گوتوویەتی: رێککەوتنی نەوتی بە رێگەی پەرلەمانتاران نابێت و ئەگەر بێت ئەو رێککەوتنە بکرێت دەبێت لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بکرێت.
سەرچاوە/ ڕووداو
HAWLER-
Top