پەکەکە بە پشتگیریی بەغدا دەیەوێ دەستەڵاتی خۆی لە شنگالدا فراوان بکات
(نایف سەیدۆ) بەڕێوەبەری شارەدێی سنوونێ بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه كه، ''پەكەكە بە پشتگیری بەغدا و ئەو كەسانەی پشتگیری لێدەكەن دەیەوێ دەستەڵاتی خۆی لە ده‌ڤه‌ری شنگالدا رۆژ بۆ رۆژ فراوانتر بکات، جا هه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه‌یشه نیگەرانیی لای خەڵكی ناوچەكە ناوه‌ته‌وه.''
وه‌ك (نایف سەیدۆ) ده‌ڵێ، پەكەكە لە ناوچەكەدا هیچ كارێكی خێر ناكەن و، رۆژ به رۆژ زیاتر دەست لە كاروباری شنگال و ناوچەكە وەردەدەن، ''رۆژانە مێرمنداڵانی كوردانی ئێزدی دەڕفێنن و دەیانبەنە قەندیل، ئەوەیش وای كردوو كە خەڵكی ئاوارەبووی ناوچەكە نەگەڕێنەوە سەر ماڵ و مڵكی خۆیان.. خەڵكی ناوچەكە به ئاشكرا به ئێمه ده‌ڵێن تا پەكەكە لە ناوچەكەدا بێت ناگەڕێنەوە، چونكە پێیان وایه ئەگەر پەكەكە لەناوچەكەدا بێت دوور نییە كارەساتێكی دیكەیان بەسەردا بێت.''
له‌باره‌ی هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی وكردستانیشه‌وه بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان (سەیدۆ) گوتی، حكوومەتی هەرێم كەلوپەلی پێویست و نەوتی بۆ وەرزی زستان بەسەر خەڵكی ناوچەكەدا دابەش كردووە، ئەوەیش بووەتە جێگەی خۆشحاڵی خەڵكی ناوچەكە.
KDP-
