ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان: بێبهها و بێ ئیتیكن ئهوانهی له شكۆی ژنانی شەهید كهم دهكهنهوه
دهقی ڕاگەیەندراوێك لە ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمانەوە
لەكاتێكدا حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەروبەندی جێبەجێكردنی پلانی (بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی 1325) (ئافرەت، ئاشتی، ئاسایش)ــە بۆ پاراستن و چارەسەركردن و بەدواداچوونی ئافرەتان لە قوربانیانی نێو ململانێ سیاسییەكاندا، لایەنە پەیوەندیدارەكان بە گەرمی و خەمخۆری و هاوسۆزییەوە شانیان داوەتە بەر جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە، بەڵام بەداخەوە لێرەولەوێ هەندێك دەنگی نامۆ و نەخوازرا و لە ژنانی نابەرپرسەوە، هەوڵ دەدەن لە شكۆی ژنانی شەهید و خانەوادەی پێشمەرگەی پارێزەرانی كوردستان كەم بكەنەوە و بە سواڵكردن و خۆفرۆشی لەپێناو پەیداكردنی نان تاوانباریان بكەن، ئەمە جگە لە نەبوونی هیچ بەهایەكی ئیتیكی بە دەستبردنیان بۆ ئەم چینە خۆڕاگرە، هەرگیز جێگەی قبووڵكردن نییە لە هیچ كەس و لایەنێكەوە، نەك تەنها ژنی شەهیدانی سەربەرز، بەڵكو بۆ تەواوی ئافرەتانی كوردستانیش.
ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان، ئیدانەی هەر جۆرە سوكایەتیپێكردنێك بە ژنانی كوردستان دەكات، بەتایبەتی خانەوادەی سەبەرزی شەهیدان و ژنانی پێشمەرگە.
KDP-
