وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: لێدوانه‌كانی سروه عه‌بدولواحد قابیلی قبوڵ نییه، پێویسته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان روونكردنه‌وه بدات
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه، تێیدا رایگه‌یاندووه، لێدوان و بۆچوونه‌كانی سروه عه‌بدولواحد و سوكایه‌تیكردنی به‌خوێنی شه‌هیدان به هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبوڵ نییه، پێویستیشه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان روونكردنه‌وه له‌سه‌ر سوكایه‌تییه‌كانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خۆی بدات.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه:
له مێزگهردێكی كه‌ناڵی ئاسمانی “دیجله” سروه عه‌بدولواحد په‌رله‌مانتاری گۆڕان سوكایه‌تی به‌خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان كردووه، لێدوان و بۆچوونه‌كانی پهرلهنتارهكهی گۆڕان و سوكایه‌تیكردنی به‌خوێنی شه‌هیدان به هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبوڵ نییه، پێویستیشه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان روونكردنه‌وه له‌سه‌ر سوكایه‌تییه‌كانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خۆی بدات، پێشمه‌رگه خوێنی خۆی بۆ پاراستنی خاكی وڵات و به‌رگریكردن له كه‌رامه‌ت و شه‌ڕه‌فی گه‌لی كوردستان به‌خشیوه، پێشمه‌رگه گیانی خۆی بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌خت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل به سه‌ربه‌رزی و كه‌رامه‌ت بژی، هیچ كه‌سێك بۆی نییه به‌ناوی پهرلهمانتاربوونهوه رێگه به‌خۆی بدات و هه‌موو سنووره‌كانی ناپاكی تێپه‌ڕێنێت و قسه‌ی نابه‌جێ و تۆمه‌ت به‌خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ببه‌خشێت كه‌سێك سوكایه‌تی به‌خوێنی شه‌هیدان بكات، له‌هه‌ر پله‌و پایه‌كدابێت هیچ به‌هاو پارێزبه‌ندییه‌كی یاسایی و سیاسی نامێنێت.
PAYAMNER-
