پەرلەمانتارێک: پێویستە سروە عەبدول واحید لەسەر سوکایەتی کردن بەخێزانی شەھیدان دادگای بکرێت
سروە عەبدولواحید، ژنە پەرلەمانتاری گۆڕان، لە میانی بەرنامەی (بە ڕاشکاوی)ی کەناڵی ئاسمانیی (دیجلە)، ئاماژەی بەوە داوە: ”ژنانی پێشمەرگە بۆ ئەوەی خواردنی منداڵەکانیان دەستکەوێ، خۆیان دەفرۆشن“.
لە بەرامبەردا، حەیات مەجید ، ئەندامی لێژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان لە پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیاند قسەکردن لە زاری نوێنەرێکی گەلەوە لەسەر خانەوادەی شەهیدان و خێزانی شەهیدان، لە کاتێکدا شەهیدانی ئەم وڵاتە بە دەریایەک خوێنەوە بەم دۆخە گەیشتووە و خاوەنی هەزاران شەهیدین، خێزانەکانی ئەو شەهیدانە منداڵەکانیان پەروەردە کردووە، ئەم خێزانانەی دەیانبینن، ئێستا منداڵەکانیان مامۆستا و پزیشک و ئەندازیارن و کەسانێک پەروەردەیان کردوون کە مێردەکانیان شەهید بوون و کۆڵیان نەداوە، بۆیە ئەمە سووکایەتییە“.
دووپاتیشی کردەوە: ”قسەکردن لە زاری کەسێکی لەم جۆرەوە، پێویستە داواکاری گشتی لەوە بێتە دەنگ و بێدەنگ نەبێت کە سووکایەتی بە کەسوکاری شەهیدان بکرێت“.
حەیات مەجید باسیشی لەوە کرد کە کەسانێک هەن لەنێو گۆڕاندا ڕێز لە خوێنی شەهیدان ناگرن و دەڵێت: ”ئەم وڵات و پەرلەمانە بەرهەمی خوێنی شەهیدانە، قسەکردن لە زاری کەسانێکی لەمجۆرەوە پێویستە خەڵکی کوردستان لێیان بێنە دەنگ و بە ئاسانی لێیان تێنەپەڕێت، هەر ئەوانەش پێشتر پێشمەرگەیان بە میلیشیا شوبهاندووە“.
PAYAMNER-
