یهكێتى زانایانى ئیسلامى:بههیممهتی پێشمهرگهو خهڵكی كوردستان شكست به ههوڵهكانى داعش هێندرا
بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، یەکێتی زانایانی ئیسلامی لە کوردستان، ڕاگەیەندراوێک بڵا دەکاتەوە و داوا دەکات، ئەو یادە بکرێتە ھلێک بۆ گێڕانەوەی گیانی برایەتی و خۆشەویستی و پێکەوەژیان لە نێوان سەرجەم نەتەوە و ئاین و مەزەبە جیاوازەکانی کوردستان.
لەبارەی شەڕی داعشیشەوە، دەنووسێت :" بە ھەوڵ و ھیممەتی پێشمەرگەو خەڵکی خۆڕاگری کوردستان شکست بە ھەوڵەکانی داعش ھێندرا، ئەوەی ماوە کوردستان بە دەسەڵات و حزب و خەڵکەوە زیاتر کار بۆ قۆناغی دوای شەڕەکە بکەین".
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان
ۆمَا ڕَرْسَلْنَاکَ إِلَّا رَحْمَەً لِلْعَاڵمِینَ
موسڵمانانی ئازیز.... ھاونیشتیمانیانی بەڕێز
بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری خۆشەویستمان دروودی خوای لەسەر بێت پیرۆزباییەکی گەرم لە ھەموو لایەک دەکەین و ھیوادارین ئەم یادە ببێتە مایەی گەڕانەوە بۆ رەوشتی جوان و بەرزی رێبازی سەردارو سەروەرمان، کە گیانی برایەتی و خۆشەویستی و پێکەوەژیانی لە نێوان سەرجەم نەتەوەو ئاین و مەزەبە جیاوازەکانی کوردستان قوڵکردبووەوە.
بەڕێزان: ئەمساڵ کە یادی مەولودی فەخری کائینات دەکەینەوە، گەلانی موسڵمان لە ناوچەکەمان و خەڵکی کوردستان بەتایبەتی بە دۆخێکی ناخۆش و پڕ ئازاری ئەمنی و ئابووری تێپەڕ دەبێت، بەڵام دڵنیاین ئەم رووداوانە بۆ خەڵکی ئاقڵمەند دەرفەتێکی زێڕینن بۆ ئەوەی بەخۆدا بچینەوەو ھەوڵبدەین بۆ گێڕانەوەی ھەمان ئەخلاقی بەرزی پێغەمبەرانە لە چەسپاندنی عەدالەت و دەستپاکی و برایەتی و خۆشەویستی و راستگۆیی، بەتایبەتی دوای ئاوابوونی خۆری ئەو تیرۆریستانەی دەیانەویست بە شێواندنی چرای گەشی ئیسلام گیانی کوشتن و وێرانکردن بڵاوبکەنەوە، بەڵام سوپاس بۆ خوا بە ھەوڵ و ھیممەتی پێشمەرگەو خەڵکی خۆڕاگری کوردستان شکست بەو ھەوڵانە ھێندرا، ئەوەی ماوە کوردستان بە دەسەڵات و حزب و خەڵکەوە زیاتر کار بۆ قۆناغی دوای شەڕەکە بکەین و، ھەموومان ھەوڵ بدەین بۆ چەسپاندنی ئاشتی و برایەتی لە ناخی تاکی کورد، بۆ ئەوەی ھەر یەکەمان لە ناخەوە ھەست بە ئارامی زیاتر بکەین.
دووبارە ئەم یادە لە ھەموو لایەک پیرۆز بێت.
PAYAMNER-
