له كه‌مپی خازر 5800 خێزان هاوكاری جۆراوجۆر ده‌كرێن
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رێكخراوی مرۆیی و خێرخواز، هاوكاری خۆراكی و كه‌لوپه‌لی ناوماڵه و جۆراوجۆریان پێشكه‌شی 5800 خێزانی ئاواره له كه‌مپی خازر له‌سنوری پارێزگای موسڵ ده‌كه‌ن.
رۆژی 8/12/2016 له‌درێژه‌ی هاوكاریكردن و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی پێداویستی ئاواره‌كان له كه‌مپه‌كانی (حه‌سه‌ن شام، خازر، زیلكان) ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانه دوو ژه‌مه خواردنی گه‌رم به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌دا دابه‌ش ده‌كات كه تازه ئاواره‌بوونه‌و روویان له‌كه‌مپه‌كان كردووه، له‌لایه‌كی دیكه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی IRC و Reach، له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی جیادا چه‌ندین پێداویستیان به‌سه‌ر ئاواره‌كانی كه‌مپی خازردا دابه‌شكرد، له‌وانه دابه‌شكردنی نه‌وت و خواردنی وشك و ئاو به‌سه‌ر 400 خێزاندا، هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی كه‌لوپه‌لی پاكوخاوێنی و جلوبه‌رگی ئافره‌تان بۆ 400 خێزانی تری كه‌مپه‌كه، هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی خۆراكی وشك و به‌تانی و ته‌ندور و قه‌نینه‌ی غاز و چۆله و كه‌لوپه‌لی پاككه‌ره‌وه به‌سه‌ر 2600 خێزانی تردا به‌رێوه‌چوو، له‌لایه‌كی دیكه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كارگروپ ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر 2400 خێزانی كه‌مپه‌كه‌دا، ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وامی ده‌بێت و نه‌وتی سپی به‌سه‌ر گشت خێزانی ئاواره‌ی كه‌مپه‌كه‌دا دابه‌ش ده‌كرێت و پرۆسه‌كه چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت.
شایانی باسه، كه‌مپی خازر ئه‌ركی ئیداری و راپه‌ڕاندنی ئیشوكاری ئاواره‌كان له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن و زۆربه‌ی كاره خێرخوازییه‌كانی رێكخراوه مرۆیی و خێرخوازییه‌كانی تر به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانیدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
PAYAMNER-
