نرخی دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕ
ئەمڕۆ ئێوارە نرخی دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەڕێژەیەکی کەم ڕووی لە بەرز بوونەوە کرد، بەبەراورد لەگەڵ نرخەکەی بەیانی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (2016/12/8)، لەکاتی داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەڕێژەیەکی کەم ڕووی لە بەرز بوونەوە کرد و نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 130 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 130 هەزار و 650 دیناربوو.
BASNEWS -
