مه‌سرور بارزانى و بریت مه‌كگورك له ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه
له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، مه‌سرور بارزانى، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ د. فوئاد حوسێن، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌یان سامى عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێم له ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ بریت مه‌كگوورك، نێرده‌ى باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ لاى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش، كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تاوتوێی هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان له هه‌ڵمه‌تى نه‌هێشتنى داعش و سه‌قامگیری و ئاشتى ناوچه‌كه‌یان، كرد.
شانده‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان، كه چه‌ند ڕۆژێكه به فه‌رمى له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نى پیران، كۆبوونه‌وه.
مه‌سروور بارزانى، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، :" ئه‌وه‌م ڕوونكرده‌وه كه سنووره‌كان له دژى هه‌موومان كێشراون".
bas news -
