له كۆیه شوێنه‌وارێكى سه‌رده‌مى عوسمانییه‌كان نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه
سه‌ركه‌وت سۆفى، به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى شاری كۆیه، ڕاى گه‌یاند: "له‌سه‌ر بودجه‌ی پترۆدۆلار، به هاوكارى ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی شۆینهوارى پارێزگاى هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستى پاراستن و له‌ناوچوون، بایه‌خدان به كه‌رتى گه‌شتیارى شوێنه‌وارى، كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى چوارتاقان له شارۆچكه‌ى كۆیه كه‌وتوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى شاری كۆیه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كانمان ئه‌و شوێنه‌واره بۆ سه‌رده‌مى عوسمانییه‌كان كه له كوردستان بوون ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه وه‌ك بازگه به‌كاریان هێناوه، هه‌ندێكیش پێیانوایه ده‌روازه‌ى شار بووه، كوپهى ئاوى لێ بوه‌و شوێنى حهوانهش بوه، هه‌روه‌ها ڕایه‌كى دیكه‌ش هه‌یه كه باس له‌وه ده‌كات كه شوێنى شوردنى مردو و مه‌راسیمى پرسه‌ى مردنى خه‌ڵكى بووه، بۆیه شوێنه‌وارێكی مێژووی گرنگ بووه".
گوتیشی: "له سنوورى شارى كۆیه 180 شوێنه‌وار و 70 خانووى كهلهپوورى هه‌ن".
باس‌نیوز
