به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی: بێ ویژدانییه بایكۆت به‌رده‌وام بێت
دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌ری پێشووی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، ڕایگه‌یاند: "كاره‌ساتێكی گه‌روه‌یه بایكۆت له‌لایه‌ن مامۆستایانی ناڕازییه‌وه به‌رده‌وام بێت، چونكه پڕۆسه‌ی خوێندن لاواز ده‌كات، دواجار ده‌بێته په‌كخستنی پڕۆسه‌ی خوێندن". به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، ئه‌وه‌ش ڕوون كرده‌وه: "ئه‌گه‌ر بایكۆت به‌رده‌وام بێت، ساڵێكی دیكه منداڵی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ ده‌بێ له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵییه‌وه بچێته قوته‌بخانه، بێگومان ئه‌مه‌ش بۆ نه‌وه‌ی نوێ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه".
گوتیشی: "بێویژدانییه بایكۆتی مامۆستایان به‌رده‌وام بێت، ھیوادارم له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌رگای قوتابخانه‌كان، به‌ڕووی قوتابیاندا بكرێنه‌وه".
باس‌نیوز
