فراکسیۆنی پارتی: لای داواکاری گشتی سکاڵا لەسەر قسەکانی سروە عەبدولواحید تۆمار دەکەین
لەبەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە (8\12\2016)، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان،، ئاماژە بەوە دراوە: “له یه‌كێك له كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌كان، په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق به ناوی سروه عەبدولواحید، دوور له‌هه‌موو ئاكارێكی نیشتمانی، سووكایه‌تی به خێزانی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی كوردستان كرد و به چه‌ند ڕسته‌یه‌كی قێزه‌ون داوای ده‌كرد، حكوومه‌تی ئیتیحادی، حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سزا بدات”.
لەبەیاننامەکەدا هاتووە: “لێره ته‌نها ئاماژه به سێ ڕسته له قسه‌كانی ده‌كه‌ین كه پێمان وایه ئه‌مه داشۆرانه له هه‌موو به‌هایه‌كی ئه‌خلاقی، یەکەم، گوتی به‌شێك له‌و ئافره‌تانه‌ی پیاوه‌كانیان شه‌هید ده‌بێت، له به‌ر هه‌ژاری، ناچارن جه‌سته‌ی خۆیان بفرۆشن. له ڕاستیدا ده‌بێ سه‌دانی وه‌ك ئه‌و، بۆ خۆیان له لای خێزانی سه‌ربه‌رزی شههیدانەوە فێری ره‌وشت و ئاكاری به‌رز ببن، نه‌ك جورئه‌ت بده‌نه خۆیان کە شتێكی له‌م شێوه‌یه بڵێن. دووەم، ده‌ڵێت، فەرماندەی سیاسیی كورد، گوندی عه‌ره‌بی تێك داوه و خه‌ڵكی ته‌هجیر كردووه، ده‌بێ حكوومه‌تی ئیتحادی محاسبه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بكات. سێیەم، دەڵێت، نابێ حكوومه‌تی ئیتحادی پاره‌ی پێشمه‌رگه بنێرێت بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ده‌بێ پێشمه‌رگه بچێت له به‌غدا وه‌ری بگرێت، ئه‌گینا له كوردستان ده‌دزرێت”.
فراکسیۆنی پارتی ئەوەی ئاشکرا کردووە: “له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، سكاڵا و ڤیدیۆی ده‌نگی به‌رنامه‌كه، پێشكه‌شی داواكاری گشتی ده‌كه‌ین و هیوادارین ڕێكاری یاسایی پێویست به‌رامبه‌ر ئه‌و بێحورمهتییه بگیرێته به‌ر، داواش له ڕای گشتیی كوردستان و هێزه سیاسییه‌كان و په‌رله‌مانتاران و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین، به ئه‌ركی نیشتمانیی خۆیان هه‌ڵبستن و ئیدانه‌ی سووكایه‌تی كردن به خێزانی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پیرۆزییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن”.
ئەمە لە کاتێک دایە کە هەر ئەمڕۆ، ئامینە زکری و دڵشاد شەعبان، هەردوو پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە پەیامێکدا ڕایانگەیاندبوو: “ئێمە وەک نوێنەری گەل، نوێنەری پێشمەرگە و ژنە شەهید و کچ و کوڕی شەهید، بەرانبەر ئەم سووکایەتییە بێدەنگ نابین و ڕۆژی دوشەممە داوای یاسایی خۆمان دژی ناوبراو تۆمار دەکەین”.
باس‌نیوز
