وەزارەتی شەهیدان: بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان زانكۆ حكوومییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه
فوئاد عوسمان، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "له ڕابردوودا كوڕ و كچی شه‌هید و یه‌ك منداڵی زیندانیانی سیاسی، به گوێره‌ی یاساییه‌ك كرێی خویندنهكهیان له زانكۆ ئه‌هلییه‌كان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بوو، به‌ڵام دواتر ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕا له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنی تێچووی خویندنی كوڕ و كچی شه‌هید و یه‌ك له منداڵه‌كانی زیندانیانی سیاسی له قوتابخانه، زانكۆ و په‌یمانگه ئه‌هلی و حكوومییه‌كان به رێژه‌ی له 100% "
ڕوونیشی كرده‌وه و گوتی "له ڕابردوودا كه‌سوكاری شه‌هیدان پاره‌كانیان ده‌دا و وه‌سڵه‌كانیان ده‌هێنایه‌وه و دواتر پاره‌كه‌مان بۆ خه‌رج ده‌كرنه‌وه، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه هه‌یه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانكۆكانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی خوێندنی كوڕ و كچی شه‌هیدان."
له‌باره‌ی سیسته‌می بایۆمه‌تری بۆ مووچه‌ی شه‌هیدان، فوئاد عوسمان، گوتیشی "مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان مینحه‌یه و كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه ئه‌م مووچه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر مووچه‌ی تر نەبێت، چونكه شه‌هیدانه‌یه و تایبه‌ته بە قه‌ره‌بووی شه‌هیدانه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، به‌ڵام له ڕێگه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییهكانمانەوە فۆڕمی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان پڕ ده‌كه‌ینه‌وه و كۆیان ده‌كه‌ینه‌وه، دواتر چاوه‌ڕێی بڕیار ده‌كه‌ین تا له ڕێگه‌ی بانكه‌کانەوە بایۆمه‌ترییه‌كانیان بۆ پڕ بكه‌ینه‌وه."
باسنيوز
