رۆژنامەنووسانی كەركووك داوای ئاشكراكردنی بكوژی محەمەد سابت دەكەن

 رۆژنامەنووسانی كەركووك داوای ئاشكراكردنی بكوژی محەمەد سابت دەكەن
"دژی كوشتنی رۆژنامەوان محەمەد سابت شەحازە كە دوێنێ لە شاری كەركووك كوژرا، ژمارەیەك لە رۆژنامەنووس و ھاورێیانی ئەو رۆژنامەنووسە لە پێش تۆڕی میدیای عێراقی لە كەركووك گردبوونەوە و داوای ئاشكرا كردنی بكوژەكە دەكەن".
مەھدی زرار سەرۆكی لقی كەركووككی سەندیكای رۆژنامەنووسان گوتی: "بە ھەر پاساوێك كاتێك كەسێك دەكوژرێت، پێویستە دەزگا ئەمنییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان لێكۆڵینەوەی تەواو لەسەر رووداوەكە بكەن و بكوژانی بدۆزنەوە، چونكە تیرۆركردن تۆقاندنی بەدواوەیە، بەتایبەتی رۆژنامەنووسان ھەمووكان لە مەیدان ئامادەییان ھەیە، بۆ ئەوەی ببێتە پاڵپشتی بۆ رۆژنامەنووسان پێویستە دامودەزگا پەیوەندیدارەكان بەجیددی بێنەسەرخەت و بكوژەكە ئاشكرا بكەن".

گوتیشی: "لەماوەی رابردوودا بەردەوام كارمان لەسەر ئەوە كردووە كە گرنگی بە كەیسەكانی توندوتیژی دژی رۆژنامەنووسان بدرێت، بەڵام بەداخەوە ئەو كەیسانەی كە ئەحزاب و لایەنەی گەورەی لەپشتەوەیە بۆ تیرۆركردنی رۆژنامەنووسان ھەروا بە ئاسانی ئاشكرا نابێ، لەگەڵ ئەوەشدا نابێ ئێمە بێ ئومێدبین".
k24-
Top