جێنشینی جێنشینی سعوودیا سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆك بارزانی ده‌كا
له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فونییه‌دا كه ئه‌م ئێواره‌یه 7-12-2016 ساز درا، جێنشینی جێنشینی سعوودیا، به بۆنه‌ی كۆچی دوایی خوشكی گه‌وره‌ی (سه‌رۆك بارزانی) سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆی ڕاگه‌یاند و، له خوای گه‌وره داواكار بوو خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی و سه‌بر و ئارامییش به (سه‌رۆك) و خانه‌واده‌یان بدا.
جێنشینی جێنشینی سعوودیا(شازاده محه‌ممه‌د كوڕی سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز)، جێگری دووه‌می سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری به‌رگریی سعوودیا و كوڕی شه‌شه‌می (شاسه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز) شای وڵاتی سعوودیایه.
kdp-
