بەندکراوێکی کورد لەسێدارە درا
بەندکراوێکی کورد کە ڕۆژی ڕابردوو دوایین دیداری لەگەڵ بنەماڵەکەی ئەنجام دابوو، ئەمڕۆ لە زانیندانی شاری (سەڵماس)ی سەر بە پارێزگای ورمێ لە سێدارە درا.
بەپێی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤیی (ھەنگاو) سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٦ -١٢- ٧ سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بەناوی عەلی چەھریق، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەڵماس بەڕێوە چوو.
بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە ئەو بەندکراوە کوردە بەرپرسانی بەندیخانەی سەڵماس بە ھاووڵاتییەکی کوردی بەندکراو لەو بەندیخانەیان ڕاگەیاندبوو کە کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو بەکاتی ئێران حوکمی سێدارەکەی بەڕێوە دەچێت.
عەلی چەھریق بەھۆی "تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە ھۆشبەرەکان" لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوبوو.
بنەماڵەی ئەو بەندکراوە کوردە دوێنێ سێشەممە ٢٠١٦ -١٢- ٦ بۆ دوایین جار لەگەڵ ڕۆڵەکەیان چاوپێکەوتنیان ئەنجام دابوو.
عەلی چەھریق دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی لە بەندی گشتی بەندیخانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراوەتەوە.
لەسێدارەدانی ئەو ھاووڵاتییە کوردە لە کاتێکدایە کە کەیسی ئەو بەندکراوە بەمەبەستی پێداچوونەوە ڕەوانەی لقی ٣٨ی دیوان بە سەرۆکایەتی دادوەر لەتیف ڕوستەمی کراوەتەوە.
payamner-
