عەبدوڵا:فراکسیۆنە کوردیەکان بوونەھۆکاری ئەوەی ھیچ بەشە بودجەیەک بۆپێشمەرگە دانەنرێت
شاخەوان عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستانی بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند; پێش پەسەندکردنی بودجە ئێمە قسەمان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق وپێشمەرگە کردبوو بۆ ئەوەی مووچەی ١٠٠ھەزار پێشمەرگە دابین بکرێت ولەگەڵ فراکسیۆنە کوردیەکانیش رێککەوتبووین گەر لەناو ھۆڵی کۆبوونە لایەنەکان بەوپێشنیارە رازی نەبوون بایکۆتی کۆبوونەوە دەکەین ھەمووان رەزامەند بوون،بەڵام کاتێک چووینە کۆبوونەوە تەنھا ئێمە بایکۆتمان کردو ئەوان لەورێککەوتنە پەشیمان بوونەوە ،گەر ئەوان رازی دەبوون لەبەر ئەوەی بەھەمان شێوە پارە بۆ حەشدی شەعبیش تەرخانکرابوو .
شاخەوان عەبدوڵا گوتیشی، ھەیسەم جبوری کە بەکوری مالیکی ناسراوە وپەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسایە باسی لەوەکرد لەگەڵ یەکێتی وگۆران رێککەوتوون کە ئەوپڕۆژە یاسای بودجە لەدژی کورد تێپەرێنن .
عەبدوڵاگوتیشی، لەڕووی قانوونیەوە پڕۆژە یاساکانی ساڵانی رابردوو باشتر بوو لەوەی ئێستا وتاکەدەست کەوت دەگەرێتەوە بۆ عێراق ئەویش رادەست کردنی نەوتی ھەرێمی کوردستانە بەبەغدا،بەڵام نەھەرێم ونەبەغداش پابەندی ئەورێککەوتنە نابن وسەرناگرێت.
payamner-
