ھێزەکانی سوپای عێراق گوندێکی دیکەیان رزگارکرد
فەرماندەی سوپای عێراق لەمیحوەری مەخمور ئاشکرایکرد،دوێنێ ھێزەکانی سوپای عێراق ھێرشیان بۆ سەر داعش دەستپێکردوتوانیان گوندێک رزگاربکەن ،بەڵام ئەمڕۆ پێشرەویەکان وەستاون.
رائید ئەمین شێخانی بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند; ھێزەکانی سوپای عێراق دوێنێ ھێرشیان بۆ سەر تیرۆرستانی داعش لەقاتعی شەرگات کەژمارەیەک گوندە دەستپێکردو توانراوە گوندی کەنخوس رزگاربکرێت کەگوندێکی گەورەیە ونزیکەی٢ھەزار ماڵ دەبێت ،بەڵام ئەمڕۆ ھێرشکردن وەستاوە.
رائید ئەمین شێخانی گوتیشی، داعش بەرگریەکی باش دەکات وژمارەیەکی زۆریان لێکوژراوە،بەڵام سەرەڕای ئەوەش ھێرش کردن وپێشرەویکردن بەردەوام دەبن وپرۆسەکەش بەردەوام دەبێت تاوەکو تەواوی گوندەکان .
payamner-
