حەمید ئەفەندی: ھێزی پێشمەرگەرێگە بەھیچ کەل وپەلێک نادەین بۆ بازرگانیکردن بچێتە موسڵ

حەمید ئەفەندی: ھێزی پێشمەرگەرێگە بەھیچ کەل وپەلێک نادەین بۆ بازرگانیکردن بچێتە موسڵ

بەرپرسی میحوەری باشیک دەڵێت، ھیچ کەل وپەلێک بۆ بازرگانیکردن بۆ موسڵ ناچێت ورێگەشی پێنادەین بروات. حەمید ئەفەندی بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند; ھێزی پێشمەرگە لەوناچانەی رزگاریکردوون جێگەی خۆی قایمکردووە ولەسەنگەەرکانی خۆیاندان وناکشێنەوە لەوناوچانە وچاوەرێی فەرمانی نوێی سەرکردایەتی دەکەن،چونکە رۆژانە ئاوارەیەکی زۆر ڕوو لەھەرێمی کوردستان دەکرێت .

حەمید ئەفەندی گوتیشی، ھاتنی ئاوارەکان مەترسی نیە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان،لەبەر ئەوەی رێگەیان پێنادرێت بێنە ناوھەرێمی کوردستان،بەڵام گەربێنە ناوھەرێم مەترسیە لەبەر ئەوەی نزیکەی سێ ملیۆن دەبن ئەوکات بۆ دۆخی ئابوری ھەرێم خراپە.

ئەفەندی ڕوونیشی کردەوە، راستە نرخی کەل وپەل لەشاری موسڵ زۆر گرانە وقەیرانی کەل وپەلە،بەڵام بازرگانی بەخۆراک وبردنی بۆ موسڵ رێگەپێدرو نیە وتاوەکو ئێستاش کارێکی لەوشێوەیە نەکراوە.
payamner-
Top