ئاواره‌ی کەمپەکانی دیبەگە هاوکاری جۆراوجۆر کران

ئاواره‌ی کەمپەکانی دیبەگە هاوکاری جۆراوجۆر کران

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری رێکخراوەکانی ;UNHCR و میری فەرەنسی; هەروەها بە سپۆنسەری دەوڵەتی کوەیت (گەرمکەرەوە، شیر و پێداویستی خوێندن)ی بەسەر ١٦٧ خێزان و ١٨٦٣ منداڵ و قوتابیدا دابەشکرد.

لە درێژی کاروچالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رێکەوتی ٧/١٢/٢٠١٦ سۆبەی بەسەر ١٦٧ خێزانی کەمپەکانی دیبەگەدا بڵاوکردەوە کە لەلایەن UNHCRـەوە دابین کرابون.

لەهەمان رۆژدا رێکخراوی میری فەرەنسی شیری قوتووی بۆ منداڵان دابینکرد کە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەسەر ٢١٣ منداڵدا دابەشکرا.

هەروەها دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوەیت لە بواری پەروەردەدا جانتا و پێداویستی خوێندنیان بەسەر ١٦٥٠ قوتابی کەمپەکانی دیبەگەدا دابەشکرد.
payamner-
Top