گەرمیان؛ سمینارێک بەبۆنەی رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان له لادێیەکان ساز کرا
ڕیِکخراوی وادی لەنێو گوندەکاندا چالاکی ڕۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بۆ کچ و ژنان ئەنجام دەدات بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری و ناساندنیان بە مافەکانیان.
"لیلی احمد" ئەندامی تیمی ڕێکخراوی وادی لە گەرمیان بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی گوتی: "ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشوو چالاکیەکانی ٢٥ نۆڤەمبەرمان سەرەڕای ئەنجامدانی لەناو شار زیاتر لە لادێکان دەبێت."
وتیشی: ئامانج لەم چالاکیانەمان لە لادێکان ھۆشیارکردنەوەی ژنانە لە ٢٥ی نۆڤەمبەر ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە ڕێگەی نمایشکردنی فیلمی خوشکانی میرەباڵ و ئاشناکردنیان بەو مێژووە و ناساندنیان بە مافەکانی خۆیان بۆ ئەوەی بتوانن پەرەی پێ بدەن.
لیلی احمد ئەوەشی خستەڕوو: ناوەرۆکی سمینارەکە زیاتر جەختکردنەوەمان بوو لەو توندوتیژیانەی کەڕۆژانە رووبەڕوویان بووەتەوە لەلایەن پیاوەکانیانەوە وەک رێگەگرتن لە بەکارھێنانی مۆبایل, دەرنەچوون لە ماڵ, جل و بەرگ و..., چونکە وەکو خۆیان باسیان کرد ئەم دیاردانە رووبەڕوویان بۆتەوە.
payamner-
