مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی كۆنگرێس و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه
له كۆبوونه‌وه‌كاندا هه‌ریه‌ك فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا به‌شداربوون.
مه‌سروور بارزانی له تویتێكیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی "دانیشتنێك‌مان له‌گه‌ڵ هاوڕێیانمان له كۆنگرێس هه‌بوو بۆ باسكردنی په‌یوه‌ندی درێژخایه‌ن و ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، و هه‌روه‌ها هاوكاری ماددی و سه‌ربازی زیاتر بۆ پێشمه‌رگه‌كانمان".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه له كۆبوونه‌وه‌كان جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی مێژوویی و به‌ها هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌لی ئه‌مه‌ریكا و نووسیویه‌تیشی" ئێمه وه‌ك هاوپه‌یمانێكی هه‌میشه‌یی ده‌مێنینه‌وه له دژی تیرۆریزمی نێودوڵه‌تی و ڕێكارێكی نوێ پێویسته بۆ پاراستنی داهاتوومان دڵنیاییدان سه‌باره‌ت به دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی تاوانه‌كان له دژی خه‌ڵكی كوردستان".
له تویتێكی دیكه‌دا ئاماژه دراوه به‌ئه‌وه‌ی كه دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی كاروباری هه‌وڵگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا مه‌سروور بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته چاره‌سه‌ری ئه‌و هۆكارانه بكرێت كه بوونه‌ته ده‌رئه‌نجامی سه‌رهه‌ڵدانی داعش.
bas news -
