پارتی: هه‌ر كه‌سێك ده‌نگی له‌سه‌ر پڕۆژه بودجه‌ی عێراق داوه ده‌كه‌وێته به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه
حاكم سه‌رحان سلێڤانه‌یی، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتیی كوردستان، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: "وه‌ك پارتی ئه‌مڕۆ به‌شداری دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقمان نه‌كردووه و ده‌نگمان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسایی بودجه‌ی گشتی عێراق نه‌داوه، چونكه مافی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان باس نه‌كراوه، له كاتێكدا ده‌پرسین كوا ڕیژه‌ی هێزی پێشمه‌رگه؟ كه پێیمان ده‌ڵێن ٥٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕه‌وانه بكه‌ن، پاره‌تان ده‌ده‌ینێ، ئه‌ی بۆچی ڕه‌وانه‌مان كردووه و پاره‌مان ناده‌نێ؟، بۆیه عێراق وه‌ك وڵاتێكی بێگانه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كات".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی كه ڕایانگه‌یاندوه كه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی شیعه ڕێكه‌وتون بۆ نادرنی پشكی بودجه، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو: "ده‌ی فه‌رموون پاره‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرن، بابزانین كه‌ی پاره‌كه ده‌نێرن، بۆیه هه‌ر كه‌سێك ده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه دابێت، به‌رپرسیاره".
باس‌نیوز
