ئەکرەم شەریف: دەبێ یەکێتی بڕیارەکەی دادگا بە ھەند وەربگرێت
ئەمڕۆ چوار شەممە، 2016- 12- 7 ئەکرەم شەریف، جێگری پێشووی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ، ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی بە بڕیارێکی نایاسایی لە پۆستەکەم دور خرامەوە، دواتر بۆ گەڕانەوەی مافی خۆم لە دادگای کارگێڕیی سلێمانی سکاڵای یاسایم دژی ئەو بڕیارە تۆمار کرد خۆشبەختانە بڕیارەکەی دادگا لە بەرژەوەندیی بەندە کۆتایی ھاتووە و دادگای کارگێڕی بڕیاری دا بە ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، چونکە بڕیارێکی نایاسایی بووە."
گوتیشی: "دادگا ئەو بڕیارەی ھەڵوەشاندوەتەوە دەبێ یەکێتیی نیشتمانی پابەندی بڕیارەکەی دادگا بێت، چونکە دادگا بڕیاری لادان و دوورخستنەوەی منی ھەڵوەشاندوەتەوە. لەبارەی ئەوەی تا چەند یەکێتی پۆستەکەی بۆ دەگەڕێنێتەوە، ئەکرەم شەریف، گوتی: "پێویستە بڕیاری حزبی جێگەی یاسا نەگرێتەوە، بۆیە ھەرکاتێک سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دوو جێگری ھەبێت کوودەتایەکی گەورەیە بەسەر یاسادا."
باسنیوز
