ڕۆژنامه‌ی زمانحاڵی یه‌كێتی ده‌ڵی: له سلێمانی نه‌وه‌یه‌كی پۆپۆلیستی په‌روه‌رده كراوه
له چه‌ند رۆژی رابردوودا رۆژنامه‌ى (كوردستانی نوێ)، زمانحاڵی فه‌رمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له ژماره‌ی رۆژانی شه‌ممه و هه‌ینیی 2/3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2016 له وتارێكدا له‌ژێر ناونیشانی (سلێمانی جاران وا نه‌بوو)، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: "له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له سلێمانی، نه‌وه‌یه‌كی پۆپۆلیستی، خۆپه‌رستی، بێ ده‌ربه‌ستی، هه‌لپه‌رست په‌روه‌رده كراوه، كه رۆبۆت ئاسا ئاراسته ده‌كرێ".
تیایدا ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو: ”په‌روه‌رده‌كه وایه (له‌گه‌ڵمی یان دوژمنمی)، (هه‌رچیی وه‌كو من بیر ده‌كاته‌وه پاك و مه‌عسوومه، ئه‌وانی دیكه خه‌تابار و نه‌شیاو و ناله‌بارن)، ئه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌كردن یان روونتر بدوێین گه‌وجاندنی ئه‌و نه‌وه‌وه‌یه‌یه".
به‌پێی وتاره‌كه‌ی (كوردستانی نوێ)ی زمانحاڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه لایه‌نی سه‌ره‌كیی ده‌سه‌ڵاتی سلێمانییه،، ئه‌وانه‌ی له‌دوای ئه‌و ئیرهابه فكرییه‌وه‌ن "ده‌ستی خه‌تا به‌سه‌ر گه‌ردن و یه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانی ده‌سڕن، به‌ڵام بێ ئاگان له‌وه‌ی، چه‌ند قاشیان له‌به‌ر ده‌سته له كێكی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م شاره".
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دوا په‌یامیدا له 20-11-2016، كه چه‌ند پێشنیاز و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ پارته سیاسییه‌كانی كوردستان له‌خۆ گرتبوو، تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو كه ”شاری سلێمانی له‌ژێر ئیرهابی فكریدایه و ده‌بێ ئه‌و ئیرهابه فكرییه‌ی سه‌ر شاری سلێمانی بشكێت“.
پێوه‌ند به‌م پرس، ئازاد تۆفیق، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، روونی كرده‌وه، كه نزیكه‌ی شه‌ش حه‌وت ساڵێك ده‌بێ جۆرێك له ئیرهابی فكری، كه پارتێكی سیاسی له‌دواوه‌ی ئه‌و ئیراهابه‌وه‌یه، له ده‌ڤه‌ری سه‌وزی یه‌كێتیدا دروست بووه، كه یه‌كڕه‌هه‌ندی سه‌یری ژیان و ده‌سه‌ڵات و حزب و كۆی شته‌كان ده‌كا، گوتی: "ناوه‌ڕۆكی ئه‌و یه‌كڕه‌هه‌ندییه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆپۆلیستی و به‌ره‌و فاشیزمه، چونكه دنیای په‌لكه‌زێڕینه‌ی سیاسه‌ت و سروشت به هه‌موو ره‌نگه‌كانه‌وه جوانه، ئه‌وه هارمۆنێكی نێوان ره‌نگه‌كانه كه په‌لكه‌زێڕینه ده‌نه‌خشێنێ، له‌به‌رئه‌وه هه‌روه‌ك چۆن سه‌وز زه‌ڕووڕه به هه‌مان شێوه‌ش شین و قاوه‌یی و زه‌ردیش زه‌ڕووڕن، یه‌كڕه‌هه‌ندی له گوتاری سیاسی‌دا به‌ره‌و تۆتالیتاریزم و كۆتاییه‌كی داخراومان ده‌بات".
ئه‌و كادیره‌ی یه‌كێتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌و ئیرهابه فكرییه له‌گه‌ڵ دروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، كه پێیان وایه ئه‌گه‌ر گۆڕان بیت ئه‌وه هه‌موو شتێك ئاساییه، گوتی: "ئه‌گه‌ر گۆڕان نه‌بیت، رۆشنبیر نیت، گۆڕان نه‌بیت كاسه‌لێسی، گۆڕان نه‌بیت كۆیله و گه‌نده‌ڵی، ئه‌وه یه‌كێكه له‌و ئیشكالییه‌ته گه‌وره‌یه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌كو حزبێكی سیاسی و وه‌كو مۆدێلێكی ناشرین، حه‌وت ساڵێكه هێناویه‌تییه ناو گه‌مه‌ی سیاسه‌ت و كوردستانه‌وه".
ئه‌و نووسه‌ره‌ی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌و دۆخه‌ی كه ئه‌و گرووپه دروستیان كردووه له سلێمانی كاتییه و تێ ده‌په‌ڕێ، گوتی: "دواجار خه‌ڵك له‌وه تێ ده‌گات ئه‌و دونیایه به‌وه خۆش و سروشتییه كه روو له چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مام جه‌لال بێت، كه هه‌موو حزبه‌كان به پارتی و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و گۆڕان و ئه‌وانی دیكه‌وه زه‌ڕوورییه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ن و به‌یه‌كه‌وه په‌لكه‌زێڕینه‌ن و نه‌خشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ره‌و باشتر ده‌گۆڕن، نه‌ك هێزێك ئه‌وانه‌ی دیكه بسڕێته‌وه".
ئه‌و كادیره‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، ئێستا سلێمانی به‌ره‌و ئه‌و تێگه‌یشتنه‌یه له‌و جۆره ئیرهابه فكرییه و خه‌ریكه خه‌ڵكه‌كه‌ی یه‌كه یه‌كه دێنه ده‌ره‌وه، گوتی: "ئه‌وه له‌دایكبوونێكی سروشتیی واقعی كوردستان نییه و هه‌ر كات خه‌ڵك له‌وه گه‌یشت قۆناغه‌كه ده‌گوزه‌رێت و ته‌واو ده‌بێ، له‌به‌رئه‌وه وای نابینم دواجار سلێمانی به‌ته‌واوی بكه‌وێته ژێر ئه‌و ئیرهابه فكرییه‌وه و ژێرخانی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی وێران بێت".
لای خۆشیانه‌وه سۆران سێوكانی، چاودێری سیاسی و رۆشنبیری دیاری سلێمانی رای گه‌یاند، له سلێمانی نه‌وه‌یه‌كی فاشیزم په‌روه‌رده كراوه، كه ده‌یه‌وێت هه‌موو ڕایه‌كی غه‌یری خۆی تیرۆر بكات، گه‌ر بۆی كرا به قسه كه‌سه‌كه تیرۆر ده‌كات تا بێده‌نگی ده‌كات، گه‌ر نا ئه‌وه به فیشه‌ك تیرۆری ده‌كات.
هاوكات ئاریان فه‌ره‌ج، كادیری راگه‌یاندنی پارتی رای گه‌یاند، ده‌مێكه ئه‌وان هۆشدارییان سه‌باره‌ت به‌و ئیرهابه فكرییه‌ی كه له سلێمانی هه‌یه داوه، گوتی: "ئێستا ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌و ئیرهابه فكرییه ده‌یڵێت ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌مان ده‌گوت، كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له سلێمانی نه‌وه‌یه‌كی پۆپۆلیستی، خۆپه‌رستی، بێ ده‌ربه‌ستی، هه‌لپه‌رست په‌روه‌رده كراوه، كه رۆبۆت ئاسا ئاراسته ده‌كرێ و ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیان نه‌بێ دوژمنیانه و ده‌بێت بسڕێته‌وه".
به‌ڵام بێستوون فایه‌ق، راگه‌یه‌ندكاری پێشووی KNNى زمانحاڵی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و په‌رله‌مانتاری ئێستای ئه‌و حزبه، رای گه‌یاند، ئه‌وه راست نییه گۆڕان هیچ هێز و لایه‌نی دیكه ره‌ش بكاته‌وه، گوتی: "ته‌نیا ئه‌وه‌ی پێمان راست بووه گوتوومانه، قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و ناڕێكیانه بووه كه هه‌ن، داوای باشكردنی ژیانی خه‌ڵكمان كردووه، پشتگیریی هه‌وڵی مه‌ده‌نیانه‌مان كردووه نه‌وه‌كو ئیرهابی فكری و فه‌وزا نانه‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌موومان دانمان پیا ناوه كه قه‌یرانمان هه‌یه، قه‌یرانی ئیداری، سیاسی و ئابووری و زۆر لایه‌نی دیكه، داوامان كردووه ئه‌وانه چاك بكرێن، ئه‌وه بۆ ئیرهابی فكرییه؟ ئه‌وانه حه‌قیقه‌تن نه‌ك فه‌وزا یان ئیرهابی فكری".
ئه‌و په‌رله‌مانتاری گۆڕان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، هه‌رگیز له په‌یڕه‌وی گۆڕاندا نییه ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵی نه‌بێت ره‌شی بكاته‌وه، گوتی: "بڕوامان وایه پارتی و یه‌كێتی و ئه‌وانی دیكه‌ش خاوه‌نی په‌یڕه‌وی خۆیانن، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین ململانێیه نه‌ك دژایه‌تی، ئه‌وه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ن كه دژایه‌تیی ئێمه ده‌كه‌ن نه‌وه‌كو گۆڕان".
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان جیاوازییه‌كانیان ره‌ت بكردایه‌ته‌وه ئه‌وا له‌گه‌ڵ پارتی كه نێوانیان زۆر بووه، رێك نه‌ده‌كه‌وتن، به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیش رێكن ه‌ده‌كه‌وتن، به‌ڵام ململانێكردن حه‌قی خۆیانه و كاری حزبییه كه كردوویانه.
باسنيوز
