شای ئوردن پەیامێکی هاوخەمی بۆ بارزانی دەنێرێت

 شای ئوردن پەیامێکی هاوخەمی بۆ بارزانی دەنێرێت
شای ئوردن پەیامێکی هاوخەمی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنێرێت، بەبۆنەی کۆچی دوایی خوشکێکی.

شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن لە پەیامەکەیدا، کە ئاراستەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردووە و تێیدا سەرەخۆشیی لە بارزانی کردووە، رایگەیاندووە، ”رێگەم پێبدەن راستگۆترین هەستی خەم و دڵتەنگی خۆمانتان پێ بگەیەنین“.

رۆژی دووشەممە 5ـی کانوونی یەکەمی 2016، ئیقلیمە مستەفا بارزانی، خوشکی گەورەی مەسعود بارزانی، کۆچی دوایی کرد.

دەقی پەیامی شای ئوردن بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەروەک ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە:

فەخامەتی برای بەڕێز سەرۆك مسعود بارزانی خوا بیپارێزێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستانى عیراق

سڵاو و رەحمەتی خواتان لێبێت

بە خەم و پەژارەیەكی قووڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوشكی بەڕێزتانمان پێگەیشت خوای گەورە لێی خۆش بێت .

رێگەم پێبدەن راستگۆترین هەستی خەم و دڵتەنگی خۆمانتان پێ بگەیەنین و هاوبەشی خەمتان بین لەم بۆنە خەمناكەدا، لە خوای گەورە و پەروەردگاریش داواكارم رەحمەتی بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆیەوە و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبووری ببەخشێتە ئێوە و خانەوادەی بەڕێزتان .


انا لله وانا الیه راجعون



شا عەبدولڵای دووەمی كوڕی حوسەین

شای شانشینی هاشمی ئوردون











باسنيوز
Top