ئاوارەی کەمپەکانی دیبەگە ھاوکاریی جۆراوجۆر کران

 ئاوارەی کەمپەکانی دیبەگە ھاوکاریی جۆراوجۆر کران
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە ھاوکاری ڕێکخراوەکانی UNHCR و میری فەرەنسی، ھەروەھا بە سپۆنسەری وڵاتی کوێت، گەرمکەرەوە، شیر و پێداویستی خوێندنی بەسەر ١٦٧ خێزان و ١٨٦٣ منداڵ و قوتابیدا دابەش کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٧/١٢/٢٠١٦ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژی کار و چالاکییەکانی، سۆبەی بەسەر ١٦٧ خێزانی کەمپەکانی دیبەگەدا بڵاو کردەوە کە لەلایەن ڕێکخراوی UNHCRـەوە دابین کرابوون.

ھەر ئەمڕۆ، ڕێکخراوی میری فەرەنسی، شیری قوتووی بۆ منداڵان دابین کرد و کە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەسەر ٢١٣ منداڵدا دابەش کرا.

ھەروەھا دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کوێت لە بواری پەروەردەدا جانتا و پێداویستی خوێندنیان بەسەر ١٦٥٠ قوتابی کەمپەکانی دیبەگەدا دابەش کرد.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سەرپەرشتی گشت کەمپی ئاوارەکانی کوردستان دەکات، ڕۆژانە دوو ژەم خواردن بەسەر ئاوارە تازە ھاتووەکان دابەش دەکات و شوێنی حەوانەوەش بۆ ئاوارەکان ئامادە دەکات، سەرباری پێداویستییە جۆر بەجۆرەکانی دیکەی ژیان.













باسنيوز
Top