پارتی: بەهیچ شێوەیەک دەنگ بە بودجەی گشتیی عێراق نادەین

 پارتی: بەهیچ شێوەیەک دەنگ بە بودجەی گشتیی عێراق نادەین
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، پارتی دەنگی لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی گشتیی عێراق نەداوە و نادات.

خەسرۆ گۆران، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە (7\12\2016)، دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق دەکرێت، وەک پارتی دیموکراتیی کوردستان دەنگمان نەداوە و ناشیدەین”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە: “دەنگۆی کشانەوەی پارتی لە بەغدا دوورە لە ڕاستییەوە و هەر کەسێکیش دەنگی بۆ پڕۆژەکە دابێت، خۆی بەرپرسیارە".

خەسرۆ گۆران لە لێدوانەکەیدا دووپاتیکردەوە: “وەک پارتی، پێمان خۆشە سەرجەم فراکسیۆنەکانی کوردستان لە بەغدا بە یەک دەنگی و یەک هەڵوێستی قسەی خۆیان بکەن”.












باسنیوز
Top