زانکۆی سەڵاحەدین ناوی وەرگیراوانی خوێندنی باڵا بڵاو دەکاتەوە
رۆژی چوارشەممە 7ـی کانوونی یەکەمی 2016، ئەحمەد دزەیی، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە 446 دەرچووی کۆلێژەکان لە بەشە جیاوازەکانی خوێندنی ماستەر وەرگیراون.
هەروەک ئەحمەد دزەیی رایگەیاند، لە کۆی 1118 داواکار، 338 کەس لە خوێندنی پاڕاڵێڵ و 446 داواکاریش لە خویندنی ماستەر وەرگیراون.
باسنيوز
