لەم شارەی کوردستان سبەی کرایە پشووی فەرمی

 لەم شارەی کوردستان سبەی کرایە پشووی فەرمی
سبەی پێنجشەممە 8/12/2016، بە بۆنەی ڕۆژی شەھیدبوونی ئیمام حەسەن ئەلعەسکەری، لە شارێکی کوردستان بۆ سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەت، کرایە پشووی فەرمی.

محەمەد فایەق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامییەتی خورماتوو، ڕایگەیاند: "بە بۆنەی ڕۆژی شەھیدبوونی ئیمام حەسەن ئەلعەسکەری، سبەی پێنجشەممە کرایە بۆ سەرجەم دامودەزگا حکوومییەکان لە خورماتوو کرایە پشووی فەرمی ".

گوتیشی: "بڕیاری پشووی سبەی پێنجشەممە، لە لایەن ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین دەرکراوە و بەو پێیەی خورماتووش لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بەو پارێزگاییە، بۆیە ئێمەش دەگرێتەوە".












باسنیوز
Top