پێشمەرگە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دوا دەخات
سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 7ـی کانوونی یەکەمی 2017، پەرلەمانی عێراق بۆ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2017، دانیشتنێکی ئاسایی ساز کرد.
بەهۆی پێداگریی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر چەسپاندنی مووچەی پێشمەرگە لە پرۆژەیاساکە و دانی مووچەکە لەسەر بودجەی بەرگریی عێراق، دانیشتنەکە بۆ کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی چوارشەممە دوا خراوە.
عەلی ئەدیب، سەرۆکی کوتلەی حزبی دەعوە (کوتلەی حزبەکەی نوری مالیکی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق) دژایەتیی کوتلەکەی بۆ چەسپاندنی مافە داراییەکانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان راگەیاندووە.
لە ساڵی 2013 و بە بریاری نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عێراق، بەشەبودجەی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران و هێزەکانی پێشمەرگە بڕاوە.
باسنيوز
