پارێزگاری هەڵەبجە: لەوە دەچێت شانەی نووستووی داعش لە شارەکەدا هەبێت
عەلی عوسمان، پارێزگاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند: “دوای سەرهەڵدانی گرووپێکی چەکداری لە سنووری هەڵەبجە، تا ئێستا دووجار کێوماڵی ئەو سنوورە کراوە، بۆ ئەوەی بگەڕێن بەدوای هەر پاشماوەیەک، بەڵام هیچ شتێک لە سنووری پارێزگای ئێمە نەماوە، لەبارەی هەبوونی شانەی نووستووی داعش لە سنوورەکەدا”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: "دەکرێت شانەی نووستوی داعش لە سنوورەکە هەبێت، دەشکرێت نەبێت، بۆیە لەهەر حاڵەتێکدا ئێمە هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان". ئەوەشی دووپات کردەوە کە هێزە ئەمنییەکانیان لە سنوورەکەدا خستووەتە ئامادەباشییەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لەچەند هەفتەی ڕابردوودا، دوو حاڵەتی بوونی چەکدارانی توندڕەو لە سنوورەکانی هەڵەبجە و دەربەندیخان هەبووە کە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە.
باسنیوز
