حكومه‌ت بڕیاریدا مندڵانی‌ شه‌هیدو ئه‌نفالكراوان له‌ پاره‌ی‌ خوێندن ببه‌خشرێن

 حكومه‌ت بڕیاریدا مندڵانی‌ شه‌هیدو ئه‌نفالكراوان له‌ پاره‌ی‌ خوێندن ببه‌خشرێن
حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕیاریدا خوێندكارانی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدو ئه‌نفالكراوان و زیندانيانی‌ سیاسی له‌ پاره‌ی‌ خوێندنی‌ حكومی‌ و ئه‌هلی‌ به‌خشرێن.

فوئاد عوسمان وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان راگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ پێنجی‌ ئه‌م مانگه‌ له‌سه‌ر پێشنیاری‌ وه‌زاره‌ته‌یان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌وه‌ ده‌رچووه‌و تێیدا بڕیاردراوه‌ به‌ به‌خشينی‌ خوێندكارانی‌ كوڕو كچی‌ شه‌هیدو ئه‌نفالكراوان و زیندانيانی‌ سیاسی له‌ پاره‌ی‌ خوێندنی‌ حكومی‌ و ئه‌هلی‌.

وتیشی‌ "له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ په‌روه‌رده‌و خوێندنی‌ باڵا له‌ په‌یوه‌ندیدا ده‌بین بۆ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاره‌كه‌".

به‌پێی بڕیاره‌كه‌، هه‌ر زیندانێكی‌ سیاسی ته‌نها یه‌ك خوێندكاری‌ له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌به‌خشرێت.







خه‌ندان
Top