حكومه‌ت بڕیاریدا مندڵانی شه‌هیدو ئه‌نفالكراوان له پاره‌ی خوێندن ببه‌خشرێن
فوئاد عوسمان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان راگه‌یاند، بڕیاره‌كه پێنجی ئه‌م مانگه له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زاره‌ته‌یان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رچووه‌و تێیدا بڕیاردراوه به به‌خشينی خوێندكارانی كوڕ‌و كچی شه‌هیدو ئه‌نفالكراوان و زیندانيانی سیاسی له پاره‌ی خوێندنی حكومی و ئه‌هلی.
وتیشی "له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له په‌یوه‌ندیدا ده‌بین بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه".
به‌پێی بڕیاره‌كه، هه‌ر زیندانێكی سیاسی ته‌نها یه‌ك خوێندكاری له‌و بڕه پاره‌یه ده‌به‌خشرێت.
خه‌ندان
