ورمێ.. بەندکراوێکی کورد لەسێدارە درا
بەپێی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 2016 -12- 7 سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بەناوی عەلی چەهریق، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەڵماس بەڕێوە چوو.
بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە ئەو بەندکراوە کوردە بەرپرسانی بەندیخانەی سەڵماس بە هاووڵاتییەکی کوردی بەندکراو لەو بەندیخانەیان ڕاگەیاندبوو کە کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو بەکاتی ئێران حوکمی سێدارەکەی بەڕێوە دەچێت.
عەلی چەهریق بەهۆی "تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان" لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوبوو.
بنەماڵەی ئەو بەندکراوە کوردە دوێنێ سێشەممە 2016 -12- 6 بۆ دوایین جار لەگەڵ ڕۆڵەکەیان چاوپێکەوتنیان ئەنجام دابوو.
عەلی چەهریق دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی لە بەندی گشتی بەندیخانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراوەتەوە.
لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە کاتێکدایە کە کەیسی ئەو بەندکراوە بەمەبەستی پێداچوونەوە ڕەوانەی لقی 38ی دیوان بە سەرۆکایەتی دادوەر لەتیف ڕوستەمی کراوەتەوە.
باسنيوز
