هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران دەست پێ دەکات
بەپێی زانیارییەكان لە سەرچاوەیەکی نێو وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستی کەوتووە، تاوەکوو ئێستا لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە، تاوەکوو وردبینی تێدا بکرێت. ئەوەشی ڕوون کردەوە: ”ئامادەکاریی پێویست کراوە، ئێستا چاوەڕێ دەکەین لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بگەیەندرێتە وەزارەتی دارایی، تاوەکوو وردبینی تێدا بکرێت“.
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەگەر ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بگەیەندرێتە وەزارەتی دارایی، ئەوا لە ماوەی دوو ڕۆژدا کاری وردبینیکردن لەو لیستەدا کۆتایی پێ دەهێندرێت و لە ڕۆژانی چوارشەممە یا پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو، دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران دەست پێ دەکات.
لە کۆتاییشدا ئەوەی دووپات کردەوە کە بە دڵنیاییەوە مووچەی مانگی 10 بە فەرمانبەران دەدرێت و ناچێتە خانەی پاشەکەوت کردنەوە.
باسنیوز
