فوئاد مەعسوم یاسایەک دژی گەڕانەوەی شنگال بۆ سەر کوردستان واژۆ دەکات
رۆژی چوارشەممە 7ـی کانوونی یەکەمی 2016، ئەحمەد جەڕبا، پەرلەمانتاری پارێزگای نەینەوا رایگەیاندووە، کە پێشتر داوای لە پەرلەمان کردبوو ”پارێزگاریی“ لە سنووری ئیداریی شاری مووسڵ بکەن و پەرلەمانیش لە رۆژی 26ـی ئەیلوولی 2016 دواکەی وەک بڕیار، پەسەند کرد.
ئەحمەد جەڕبا دوای کردبوو سنووری ئیداریی پارێزگاکە بگەڕێنرێتەوە بۆ بەرواری 19ـی ئاداری 2003، واتە ناوچە کوردستانییەکانی مەخموور، شنگال، زوممار و باشیک هەر لە چوارچێوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی عێراقی بمێننەوە.
دوای ناردنی بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار، رۆژی 4ـی کانوونی یەکەمی 2016، فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق واژۆی لەسەر یاساکە کردووە و پەسەندی کردووە.
باسنيوز
