خۆبه‌ڕێوبه‌رى رۆژئاوا: ئێمه رێز له ئاڵاى كوردستان ده‌گرين
له رۆژئاوای كوردستان له‌ماوه‌ی ته‌نیا ساڵێكدا سێ جار بێرێزی به‌رامبه‌ر ئاڵای كوردستان كراوه. به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆڕێبهریش ئاماژه بۆ ئەوە ده‌كه‌ن، كە ئاڵای كوردستان جێگای رێز و حورمه‌ته، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن هه‌وڵ بۆ ئاڵۆزی و پشێوی ده‌ده‌ن.
جه‌ختيش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وان ده‌زانن هه‌زاران كه‌س له ژێر ئه‌و ئاڵايهدا شه‌هيد بوون و ئاڵا سيمبوڵى نه‌ته‌وه‌ييه و رهتيشيدهكهنهوه، ئه‌وان سووكايه‌تييان به ئاڵاى كوردستان كردبێت و جه‌ختيش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ى سووكايه‌تى به سيمبوڵى نه‌ته‌وه‌يى بكه‌ن ده‌ستگيرده‌كرێن و رووبه‌ڕووى دادگا ده‌كرێنه‌وه.
K24-
