ئهمريكا بهردهوام دهبێت له پشتيوانيكردنى ههرێمى كوردستان
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەڵێن دەدات واشنتن بەردەوام بێت لە ھاوکارییەکانی بۆ ھەرێمی کوردستان و ھیواخوازیشە ئیدارەی داھاتووی کۆشکی سپی درێژە بە یارمەتیدانی کورد بدات، بەھۆی ئەو رۆڵە گرنگەی کوردستان و پێشمەرگە بینیوویەتی لەشەڕی دژی داعش.
ئەم قسانەی تۆنی بلینکن، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی باڵای ھەرێمی کوردستان لە واشنتن بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، ھات و لەبەرامبەردا مەسرور بارزانی ستایشی ئەمریکا دەکات بۆ ھاوکاریکردنی ھێزی پێشمەرگە و داواشی کرد واشنتن ھاوکاریی سەربازی و دارایی زیاتری کوردستان بکات.
شاندی باڵای ھەرێمی کوردسان ماوەی ھەفتەیەکە لە ئەمریکایە و تا ئێستاش ژمارەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا ئەنجامداوە.
K24-
