رۆژنامه‌وانێك له كه‌ركووك كوژرا
رۆژنامه‌وانێكی به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب، به‌ناوی (محه‌مه‌د سابت شهحازه)، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه, كه ئۆتۆمبێلێكی تیۆیۆتا كڕۆلایان پێبووه، له گه‌ڕه‌كی عرووبه‌ی شاری كه‌ركووك ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا.
ئه‌و رۆژنامه‌وانه سه‌رپه‌رشتیاری رادیۆی باباگوڕگوڕه له ئێزگه‌ی كه‌ركووك و له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له شوێنی كاره‌كه‌ی بۆ ماڵه‌وه, ته‌قه‌ی لێكراوه.
ئه‌و رۆژنامه‌وانه دانیشتووی گه‌ڕه‌كی (سه‌یاده)ی كه‌ركووك.
K24-
