لە ئهڵمانیا ڕهوهندی كوردی گفتوگۆیهكی كراوه بۆ هێمن هەورامی ساز دهكات
لەبەر ئەو شەڕە سەپێنراوەی داعش بێدەنگی هەڵبژاردبوو، ئەم وەڵامەش تەنها لە نێوخۆی هەرێم نابێت، بەڵكو لە پەیوەندییە دیپلۆماسی و سیاسییەكانی دەرەكی و ڕەوەندی كوردان لە دەرەوەش دەگرێتەوە. ئەمەش بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی دەباتە دەرەوەی وڵات و سەنجیرەیەك دیداری دیپلۆماسی و جەماوەری كوردان ئەنجام دەدات.
رۆژی 4/12/2016 لە ئەڵمانیا، لیژنەی ناوچەی دۆسڵدۆرفی پارتی دیموكراتی كوردستان سیمینارێكی جەماوەری بەرفراوانی بۆ (هێمن هەورامی) ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی سازكرد، كە تێیدا ژمارەیەكی بەرچاو لە ڕەوەندی كوردی ئەڵمانیا ئامادەی بوون، هەورامی دواپەرەسەندنە سیاسییە نێوخۆیی و ناوچەییەكانی بە ووری خستە ڕوو.
ئەو پەیامانەی كە پێویستبوو بگەنە ڕەووەندی كوردی، كە بەم دوایانە پەرەسەندنی نێویان بەخۆوە بینیوە، وەك پەیامەكەی سەرۆك بارزانی بۆ چارەسەركردنی پرسە سیاسیەە نێوخۆییەكان، هەورامی پەیامەكەی جەنابی سەرۆكی گەڕاندەوە بۆ ئەو هەلومەرجەی كە لە ئێستادا ناوچەكەی تێكەوتووە، بۆیە دەبێت هەرێمی كوردستان بە تۆكمەییەوە ڕووبەڕوویان ببێتەوە. لە ئێستادا دەبێت لایەنە سیاسییەكان بكەونە ڕێكەوتنێكی سیاسیی، كە چۆن لە پەیامەكەی جەنابی سەرۆكدا داواكراوە، كە دەبێت بە شێوەیەكی تەندروست دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان دابڕژرێتەوە.
ئەمەش لە ڕێگای هەڵبژاردنی سەرۆكایەتییەكی نوێی پەرلەمان و ڕێكخستنەوەی حكومەتی هەرێم و چارەسەركردنی پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەبێت، هەر لەبەر ڕۆشنای پەیامەكەی سەرۆك بارزانی، پارتی دیموكراتی كوردستان شاندێكی پێكهێناوە بۆ سەردانكردن و گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، ئەمەش ئەو ویستەیە كە سەرۆك بارزانی دەیهەوێت شەرعییەت بۆ گشت سەرۆكاییەتییەكانی بگەڕێنێتەوە و چارەسەری كێشەكان بكرێت.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی هەورامیدا ئەوە دەبینڕا كەلەگەڵ ئەو بەرگرییەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەرامبەر تیرۆریستانی داعش بە سەركردایەتی سەرۆك بارزانی چەسپاندنی سنووری ئایندەی كوردستانیش لێدەكەوێتەوە، هەر بۆیە لە دوو ساڵی ڕابردوودا ئەولەوییەتی كاری سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان شەڕی داعش بوو، لە ئێستاشدا كە دەزانرێت ئەم پرسە چۆتە ئاستێكی دیكەوە بۆیە سەرۆك بارزانی و پارتی لە هەوڵی چارەسەری پرسە سیاسییە نێوخۆییەكانە و قسەكردنە لەگەڵ حكومەتی ناوەند بۆ ئایندەی پەیوەندییەكان و چارەسەری كێشە هەڵواسراوەكان.
هەروەها هەورامی تیشكی خستە سەر ئەو پەیوەندییە هەرێمییەكانی هەرێمی كوردستان و دەوڵەتانی ناوچەكە لە دیدگای پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، ئەوەی ڕاگەیاند كە پارتی نابێتە بەشێك لە هیچ بلۆكبەندییەی ناوچەیی، تەنها شوێن ئەو ستراتیژییەتە دەكەوێت كە دۆستی زیاتر بۆ گەلی كورد و بتوانێت پرسی كورد لە ناوچەكەدا سەربخات و بەرەو پێشەوەی ببات.
جێگای ئاماژە پێدانە وەها جۆش و خرۆشێك بە ڕەوەندی كوردییەوە دەبینرا بۆ پشتگیری و پاڵپشتی پەیامەكەی سەرۆك بارزانی و ئەو سەركەوتنانەی كەلە دوو ساڵی ڕابردوو لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و جەنابی سەرۆك بارزانی بەدەست هاتوون، كە دەبێت لایەنە سیاسییەكان زوو بە زوو كێشەكان یەك لا بكەنەوە و كێشەكان لە ڕێگای بنەما دیموكراسی و یاساییەكانەوە چارەسەر بكەن.
هەروەها لە ڕۆژی 2/12/2016 لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا پەیمانگای (بەرگری نیشتیمانی) سیمینارێكی سیاسی ئەكادیمیانەیان بۆ (هێمن هەورامی) ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێكخست، مەهامی پەیمانگای بەرگری نیشتیمانی لە ڕێكخستنی ئەو سیمینارە كە نوێنەری وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگری نەمسا و سەرۆك و ئەندامانی پەیمانگای بەرگری نیشتیمانی ئامادەیی بوون.
لەو چوارچێوەدایە كە پەیمانگاكەیان لەسەر هاوكێشە سیاسیاكانی ناوچەكە و شەڕی تیرۆریستانی داعش سەركەوتنەكانی پێشمەرگەی كوردستان ئۆپەڕاسیۆنی موسڵ و پرسی سەربەخۆی هەرێمی كوردستان و پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغا، بەرچاوڕوونیان هەبێت و دواجار كاری لەسەر بكەن.
هەورامی بە ووردی باسی لەو فەزا سیاسیەكرد كە ئێستا ناوچەكەی تێكەوتووە و خەریكە بەهۆی شكستی هەندێك وڵاتی ناوچەكە و جۆری حوكمڕانییان، نەك داعش بەڵكو چەندەها گرووپی وەكوداعش بەرهەم بێنن، هەر لەو بارەیەوە هەورامی لە سیمینارەكەیدا ئەوەی ڕاگەیاند بۆ رزگاربوون لەم ڕوشە نالەبارەی ئێستای ناوچەكە پێویستە جۆر و شێوازی حوكمڕانی و جوگرافیای ناوچەكە بگۆڕێت. سەبارەت بە شەڕی داعش، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی، پێی وابوو كە ئێستا داعش خەریكە دەگاتە لێورای لەناوچوونەوە، بەڵام ئەوەی كە گرنگە دوای داعشە، چونكە بنبڕكردنی هزری داعش گوشندەترە لە لەناوبردنی داعش وەك دەستەڵات. بۆیە دەبێت
جیهانی ئازاد كار لەسەر ئەم پرسە بە جدی بكات، هەروەها دەبێت كار لەسەر ئەوەش بكرێت كە جارێكی دیكە ڕێگا بەو جۆرە حوكڕانیە نەدرێت لە ناوچەكەدا كە ئەم بەرهەمانەی لێبكەوێتەوە. لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا هەورامی تیشكی خستە سەر قارەمانییەتی و خۆنەویستی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كەلە سەرەتای درووست بوونی داعشەوە تا بە ئێستا دەگات بێجگە لە شكست داعش هیچ شتێكی دیكەی بەدەست پێشمەرگەوە نەبینیوە، بەڵام لەبەرامبەر ئەمەدا وەها هاوكارییەكی پێشمەرگە نەكراوە لە پڕچەككردن كە ستایش بێت بۆ ئەو قارەمانییەتییەی.
سەبارەت بە سەربەخۆی هەرێمی كوردستان هەورامی پێی وابوو دووبارەكردنەوەی ئەزموونی دە ساڵەی ڕابردوو لەگەڵ عێراق بەمانای زیان گەیاندنە بە عێراق و هەرێمی كوردستان نەك سود، بۆیە ئێمە لە هەرێمی كوردستان وابیر دەكەینەوە كە لەگەڵ عێراق كە نەمانوانی هاوبەشێكی باش بین، كەواتە با دراوسێەكی باش بین، ئەمەش ئۆباڵەكەی لە ئەستۆی ئەو جۆرە دەستەڵاتەیە كە لە بەغاوە عێراقی بە ئەمڕۆ گەیاند.
هێمن هەورامی بە ووردی باسی لە ئۆپەڕاسیۆنی موسڵ و ڕۆڵی پێشمەرگە تێیدا و ئایندەی موسڵی كرد.
لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا، بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی، بە نوێنەرایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بەشدار دەبێت لە كۆنگرەی (سی دی ئۆ)ـی ئەڵمانی و لەوێشدا دواپەیامی سیاسی هەرێمی كوردستان دەگەێنرێت.
HAWLER-
