هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە پرۆسەی ئازادکردنی موسڵدا بەرز نرخێندرا

  هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە پرۆسەی ئازادکردنی موسڵدا بەرز نرخێندرا
دوێنێ، لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە فەریقی یەکەم عوسمان عەلی فەرهود ئەلغانمی، سوپاسالاری عێراق و شاندێکی یاوەری کرد کە لە فەریق ڕوکن ئەنوەر حەمەدەمین، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی عێراق، فەریق ڕوکن عەندولئەمیر یارەڵڵا، جێگری سوپاسالاری عێراق بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و جێگری فەرماندەی گشتیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و لیوا ڕوکن سەعد ئەلعەللاق، بەڕێوەبەری هەواڵگریی سەربازی.


لە كۆبوونەوەكەدا وردەکارییەکانی پڕۆسەی ئازادکردنی موسڵ خرایە بەرباس و ستایشی سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا. هەر لە دیدارەکەدا هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە پرۆسەی ئازادکردنی موسڵدا بەرز نرخێندرا و جەخت لەسەر بەردەوامیی ئەو هەماهەنگییە کرایەوە
HAWLER-
Top