تەقینەوەیەك شاری مێردین دەهەژێنێ
له ناوچه‌ی نوسه‌یبینی سه‌ر به شاری مێردین‌ی باكوری كوردستان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رووی دا و له ئه‌نجامدا هاووڵاتییه‌ك گیانی كوژرا و 2ی دیكه‌ش بریندار بوون.
پێش كەمێك له ناوچه‌ی نوسه‌یبینی سه‌ر به شاری مێردین، له به‌رده‌م یه‌كێك له دوكانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رووی دا و هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا و 2ی دیكه‌یش بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له میدیاكاندا بڵاوكرایه‌وه تاوه‌كو ئێستە نازانرێت كه هۆكاری ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه چی بووه، به‌ڵام پۆلیسێكی زۆر له شوێنی رووداوه‌كه بڵاوه‌یان پێكراوه و لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێكردووه.
هه‌روه‌ها 2 برینداره‌كه‌یش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌ت له مێردین كراون و باری ته‌ندروستیشیان نا جێگیره.
BAS NEWS-
